Similar topics
آمار سایت
Who is online?
In total there are 13 users online :: 0 Registered, 0 Hidden and 13 Guests None
Most users ever online was 47 on Tue Nov 19, 2019 8:21 pm
علت فارسی حرف زدن کرمانشاهی ها
:: تالار گوناگون :: فرهنگی
Page 1 of 1
علت فارسی حرف زدن کرمانشاهی ها
سه‌رچاوه مێژوویه‌كان ده‌یسه‌لمێنن، كه كرماشان شارێكی كوردیه. "ناسرالدین شاه" له‌سه‌فه‌رنامه‌كه‌ی سه‌باره‌ت بۆ كرماشان ئاوا باس ده‌كات: "كرماشان شارێكه پێكهاتووه له‌خێڵه‌كانی كه‌ڵهۆڕ، زه‌نگنه، گۆڕان‌و سه‌نجاوی‌و هتد...) هه‌روه‌ها رۆژهه‌ڵات ناسێكی ئالمانی كه سه‌ردانی كرماشانی كردووه ده‌ڵێت: "كرماشان تا ساڵی 1903 فارسی تێدا نه‌بووه ته‌نیا له20كه‌س نه‌بێت كه ئه‌وانیش وه‌كو كۆمپه‌ر بۆكاركردن هاتوونه‌ته ئه‌م شاره".
هه‌ڵكه‌وتی جوگرافی‌و ستراتیژی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته سه‌ر 3 رێگای به‌ناوبانگ‌و گرنگ له‌رێگای ئاوریشم 2رێگای شاهه‌نشاهی 3رێگای گه‌وره‌ی خۆراسان كه ده‌كرێ وه‌كو ده‌روازه‌ی ئاسیا سه‌یری بكه‌ین گرنگی دیكه‌زاگرۆش نشینه‌كان له‌وه‌دایه كه زۆربه‌ی له‌شكه‌ركێشییه‌كان‌و شه‌ره مێژوویه‌كانی به‌ناوبانگ وه‌كو هێرشی عه‌ره‌ب سه‌ركوردستان‌و ئێران، هێرشی ئه‌سكه‌نده‌ر بۆ ئێران، شه‌ری عێراق‌و ئێران‌و هتد...) له‌م ناوچه‌یه ده‌ستی پێكردووه‌و هه‌لایه‌ك بتوانیت له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه زاڵ بێت ئه‌وا سه‌ركه‌وتنی خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات بۆیه به‌رده‌وام داگیركه‌ران‌و دۆژمنانی گه‌لی كورد هه‌ستیان به‌گرنگی ناوچه‌كه كردووه‌و هه‌وڵی زاڵ بوون له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یانه داوه‌و به‌داخه‌وه تا راده‌یه‌كی به‌ره‌چاو توانیویانه له‌م سیاسه‌ت پێشكه‌وتون به‌ده‌ست بێنن.
رۆژگارێك (له‌سه‌رده‌می مه‌شروته) هه‌ر له‌ده‌شتی خانه‌قین هه‌تا مایه‌شت‌و سه‌نجاوی سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی كورد "داوودخانی كه‌ڵهۆر" هه‌موو خێڵه‌كان‌و عه‌شره‌ته‌كانی موكریان، هه‌ورام، جاف، سه‌نجاوی لۆر‌و له‌ك بۆ دامه‌زراندنی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ كۆ ده‌كاته‌وه‌و له‌سه‌ر ئامانج‌و خه‌بات‌و به‌شداری كردنی دژی مه‌شروته بۆ هاوریه‌كانی ئه‌وا باس ده‌كات: "ئێمه ده‌بێ وه‌كو كه‌ریم خانی زه‌ند كه توانی بێته پاشای ئێران بتوانیم به‌سه‌ر ئێران دا زاڵ بین‌و ئه‌گه‌ر نه‌مانتوانی ئه‌وا كیانێكی سه‌ربه‌خۆ له‌م ناوچه‌یه پێكدێنین چون هه‌م سوپامان هه‌یه‌و هه‌م لێهاتووین".
ئه‌مه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه ده‌رده‌خات كه‌چی به‌داخه‌وه ئێستا كه رۆڵه‌كانی تووشی قه‌یرانێكی پێناسه بوونه‌ته‌وه‌و ئیدی كوردی ئاخاوتن لای هه‌ندێك له‌م خه‌ڵكه سه‌رشۆری‌و شه‌رم‌و دواكه‌وتوویی‌و ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیان له‌شوێنكی تر سه‌ردانی ئه‌م شاره بكات وا هه‌ست ده‌كات كورده‌كان میوانن‌و كۆچیان كردووه بۆ ئه‌م شاره‌و فارسه‌كانیش ئه‌گه‌ر به‌دوای مێژوو په‌یدابوونی ئه‌م زمانه‌ی ئێستا كه وه‌كو تاعون هاتووه ناو كۆمه‌ڵگای كرماشان واته فارسی كرماشانی! كه نه‌فارسییه‌كی روونه‌و نه‌كوردێكی پۆخت ده‌مانباته‌وه بۆ سه‌رده‌می دامه‌زراندنی حكومه‌تی قاجار له‌ئێراندا‌و په‌ره‌سه‌ندنی دام‌و ده‌زگا ئیداری‌و ناردنی خزم‌و كه‌س‌و كاری نزیك به‌ده‌رباری شاه بۆ ناوچه‌كانی دیكه ئێران كه هه‌موویان فارس‌و به‌زمانی فارسی قسه‌یان ده‌كرد. به‌س بوو تاخه‌ڵكی نه‌خوێنه‌وار بۆ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات‌و حكومه‌ت پێویست بوو فێری زمانی فارسی بن.
سه‌ره‌تا توێژی بازاری كه بۆ كڕینی شتومه‌ك‌و پێوه‌ندی بازه‌رگانی كه له‌ناوه‌ند (تاران) بوو ده‌ستی پێكرد هه‌ندێك جار به‌هۆی لاوازی‌و نه‌خوێنه‌واری له‌فارسی ئاخاوتن دا تووشی كێشه ده‌بوون بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه وشه‌ی كوردیان تێكه‌ڵ دواتر په‌یتا په‌یتا له‌لایه‌ن توێژه جۆراوجۆر پێشوازی لێكرا به‌فارسی كرماشانی‌كه هیچ بنه‌مایه‌كی ئاكادمی نه‌له‌باری نوسین‌و نه‌پێشینه‌ی مێژووی نه‌بوو ده‌كه‌وێته ناو كۆمه‌ڵگا‌و به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان ئه‌وكاته پێشوازی ده‌كرێت. لێره‌دا پرسیارێك دێته گۆرێ ئاخۆ بۆچی پێشوازی لێكرا؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌زمانی فارسی بدوایه له‌داب‌و نه‌ریتی فارسی پێره‌وی بكردبایه له‌لایه‌ن خه‌ڵك رێز‌و حۆرمه‌تی تایبه‌تی هه‌بوو ئیدی كاتێك به‌م ئاسانییه به‌هاو رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌س دێت بۆچی ئه‌وان كه‌ڵكی لێوه‌ر نه‌گرن! له‌سه‌ره‌تا ئه‌وانه دوور له‌چاوی خزم‌و كه‌س‌و كاری خۆیان به‌فارسی ئه‌دوان ته‌نانه‌ت له‌نێو ماڵ هه‌ر به‌كوردی قسه‌یان ده‌كرد به‌ڵام له‌شوێنه گشتیه‌كان زمانی خۆیان ده‌گۆرا‌و ده‌بوون به‌فارس. به‌ره‌به‌ره ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌چوو بۆ بازار‌و بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له‌كه‌سانێكی لادێ‌و گۆندی جیابكاته‌وه به‌م فارسییه ده‌هاته ئاخاوتن. ئه‌م شه‌پۆلی فارسی وتنه زوو له‌نێوان خه‌ڵك په‌ره‌ی سه‌ند‌و حكومه‌ته‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرت تاكو ئێستا وه‌كو دیارده‌یه‌كی به‌رچاو ماوه‌ته‌وه ململانییه ده‌گاته ده‌زگای راگه‌یاندنی دۆژمنانی كورد‌و جوانی سیمای خۆی پیشان ده‌دات ئه‌لبه‌ت ئه‌وان فاكته‌رێكی به‌هێزی دیكه‌یان به‌ده‌سته‌وه بوو. واته ئایین به‌دوو به‌ره‌كی خستنه ناو نه‌ته‌وه‌كه‌مان (شیعه‌و سۆنی، سنه‌یی‌و كرماشانی، جاف كرماشانی، وه....هتد) كه له‌سه‌رده‌می رزاخان ده‌گاته لوتكه‌و تزی یه‌كپارچه‌یی ئێران‌و یه‌ك زمانی ده‌س پێده‌كا به‌ڵام به‌شێكی زۆریش له‌خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌م پیلانه هه‌ڵوێستی خۆیان به‌شێوازی جۆراوجۆر وه‌كو شێعر قسه گرتووه نیشان ده‌دا بۆ نمونه:
خۆم كرماشانی فارسی نییه‌زانم
وه‌زووانی كوردی ده‌رد له‌گیانم
نه‌فارس‌و نه‌كورد زووان دوجۆره
خودایش بزانی ئی كاره زووره
توخۆ كوردیگی بیوده‌سه فاس
خودا كردییه‌و دی كه‌س نیناس
ئه‌م شێعره ده‌كه‌وێته سه‌ر زمانی خه‌ڵك به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی كه‌ڵهۆر كه له‌هه‌موو كاتێكدا به‌رگری له‌خۆی‌و زێدی نیشتمانی كردووه دۆژمنانی كوردیش وه‌كو به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م سیاسه‌ته‌كانی شۆفینیزمی خۆیان زانیویانه دوایی رزا شا‌و هاتنه سه‌ركاری كوره‌كه‌ی هه‌مه رزاشا كرماشان ده‌بێ به‌مه‌ڵبه‌ندی رادیو‌و ته‌له‌فزیۆن رێكخراوی فه‌رهه‌نگی په‌ره‌ده‌ستێنێت‌و كه‌سانێكی دڵسۆز وه‌كو مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی‌و مامۆستا سه‌یه‌د تاهیری هاشمی مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی ره‌بیعی حه‌سه‌ن زیره‌ك‌و ماموستا میرزاده رۆڵی چاكیان ده‌گێرا هه‌موو ئه‌وانه نه‌یانتوانی رۆڵی فارسی نووسینی روشنبیرانی كرماشانی وه‌كو مه‌نسووری یاقووتی عه‌لی ئه‌شره‌فی ده‌رویشیان لاری‌و ئه‌فغانی له‌و سه‌رده‌مه بۆ راژه به‌زمانی فارسی به‌رچاو نه‌گرین.
ئه‌م ره‌وته واته هه‌ژمونی زمانی فارسی به‌سه‌ركورد هه‌تا ده‌چوو په‌یتا په‌یتا زۆرتر‌و زاڵ تر ده‌بوو كه وای لێ بێت بگاته ناوماڵان‌و بنه‌له‌كانیش له‌ترسی ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان له‌قوتابخانه‌و كۆمه‌ڵگا تووشی كێشه نه‌بن ده‌بنه پاڵپشت بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه به‌بێ بیركردنه‌وه له‌ره‌هه‌نده‌كانی دوایی‌و داهاتوو‌و زۆرجاریش منداڵ خۆی حازر به‌قه‌بولی كردنی ئه‌م به‌زمه نه‌بوو به‌ڵام له‌لایه‌ن باوك‌و دایك وه‌كو فه‌رزێك به‌سه‌ریان ده‌سه‌نپدرا.
ئه‌م عه‌قلانیه‌ته كه ئاخاوتن به‌زمانی فارسی نیشانه‌ی پێشكه‌وتوویی‌و شارستانیه‌ته‌و كورد بوونی كوردی ئاخاوتن هه‌ژاری‌و دواكه‌وتوییه. ده‌بێته نمونه‌و مۆدێل له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئه‌م شاره ئه‌م سرینه‌وه‌ی زمان‌و فارساندن كه بچوكترین‌و كه‌مترین هه‌زینه‌و تێچووی بۆ دوژمنان‌و له‌هه‌مان كات خۆكوژێكی هێمن‌و كاره‌ساتێكی كوشنده‌یه بۆ نونه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌خۆلقێنێت ده‌بێته هێلی سیاسی‌و هزری حكومه‌ته‌كانی داگیركه‌ر‌و هه‌تا سه‌ره‌تای ده‌هه‌ی 90 پێش چوونیكی به‌خۆی ده‌بینێ به‌ڵام به‌خۆشیه‌وه ئه‌م دیارده‌یه له‌م ساڵانه‌دا ده‌كه‌وێته ناو رۆژڤی توێژی گه‌نج‌و لاو‌و خوێندكار‌و مشتومه‌ری له‌ناو كۆر‌و كۆمه‌ڵ ئه‌ده‌بی‌و ئاكادمی كان‌و شرۆڤه لێده‌كه‌ن وه‌كو ئه‌ركێكی روشنبیری‌و راژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته پێشه‌یان‌و هه‌ڵێك ده‌ره‌خسێنت بۆ چاپی كتێب‌و گۆڤار به‌شێوه‌زاری كه‌ڵهۆری‌و په‌ره‌سه‌ندنی بیری نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵبه‌ت رۆڵی سه‌ته‌لایت‌و راگه‌یاندنی كوردی له‌م سالانه‌دا توانی تا راده‌یه‌ك ئاستی هوشیاری سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی به‌رزبكاته‌وه‌و رێگربێت به‌رده‌م پرۆژه‌ی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
هه‌نووكه به‌پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو خه‌ڵكانێك له‌ناو ساڵاندا فارسی قسه‌ده‌كه‌ن (به‌پێ نه‌ریتێك كه ئاماژه‌مان كرد) و له‌شوێنه گشتیه‌كان‌و كۆمه‌ڵگا به‌زمانی كوردی دێنه ئاخاوتن كه ده‌كرێ وه‌كو هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێش چوون سه‌یری بكه‌ین‌و بایه‌خی پێ بده‌ین.
له‌كۆتاهی دا كێشه‌ی كرماشان قه‌یرانی پێناسه‌یه‌و پێویستی به‌خه‌باتێكی فه‌رهه‌نگی‌و سیاسی هه‌مه لایه‌نه‌یه‌و پێویسته حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌سیاسته‌كانی خۆیان بچنه‌وه‌و میكانیزمی تایبه‌ت بۆ ئه‌م ناوچه‌یه بدۆزنه‌وه دوور له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی‌و تاكه‌كه‌سی‌و ناوچه گرایی وه‌كو ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی به‌رچاو بكرێت ته‌نها به‌سۆز خه‌مخوری نه‌بن له‌گرنگی ناوچه‌كه بۆ هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان تێرامانین بكه‌ن

Permissions in this forum:
You cannot reply to topics in this forum